وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: ئه‌گه‌رلە هه‌رێمی كوردستان به‌هێزی بوومه‌له‌رزه بگاته 5 پله‌ی رێخته‌ریش "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت."
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە" ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند،هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته زۆنی مامناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه و ئه‌گه‌ر به‌هێزی بوومه‌له‌رزه بگاته 5 پله‌ی رێخته‌ریش "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت." به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر بچێته پله‌ی شه‌شه‌م و به‌سه‌ره‌وه "زیانه‌كانی ده‌هێنده زۆرتر ده‌بن."
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە"، به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێرئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وتی، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به ئه‌ركی خۆیان زانی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به شێوازی دیزایینكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بكات".
ئەم وۆرکشۆپە دوای ڕوداوی بومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە کە تورکیا و سوریای کردەوەو تیایدا نزیکەی 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا ئەنجامدرا کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری قوربانییەکانیش کەوتبونە ژێر داروبەردی باڵەخانە ڕوخاوەکان کە لە دوایدا ژمارەیەکی زۆری ئەو بەڵێندەرانەی باڵەخانەکانیان دروست کردبوو دەستگیرکران چونکە بە شێوەیەکی سەلامەت و بە ڕەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە کارەساتە سروشتییەکانی وەک بومەلەرزە دروست نەکرابوون.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڵێت، به پێویستیان زانی وۆركشۆپه‌كه ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بونیاتنراون و "ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییان تێدا بوو، ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه و كۆد و ستانده‌ردێكی هاوبه‌ش دیاریبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌ندازیاران و دیزاینه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه باڵه‌خانه‌كان دروست بكه‌ن"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته زۆنی مامناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه، واتا ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ریش رووبدات، "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت" به‌مه‌رجێك "به‌پێی ئه‌و كۆد و رێنماییانه‌ی كه پێشتر په‌سه‌ندكراون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه"، به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر بچێته پله‌ی شه‌شه‌م و به‌سه‌ره‌وه "زیانه‌كانی ده‌هێنده زۆرتر ده‌بن."
