وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکارانە دەردەکات کە لە وڵاتی تورکیا دەخوێنن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک بۆ ئەو ئەو خوێندکاران دەردەکات کە لە وڵاتی تورکیا دەخوێنن و دەڵێت: ئەو خوێندکارانەی کە دەستیان بە خوێندن کردووە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنلاین لە نێوان 6-2-2023 تاوەکو 1-4-2023 بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا دەردەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى تایبەت بە ڕەوشى خوێندن و ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى هەرێمى کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن، وەزارەتى چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکردوە.

ئەمرۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2023/2/21) بە نوسراوى ژمارە (3423) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، سەبارەت بە ڕودانى کارەساتى سروشتى (بومەلەرزە) لە وڵاتى تورکیا، لەبەر رۆشنایى بریارى ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى ئەم وڵاتە کە بەشێک لە خوێندنى وەرزى بەهارەى بۆ ساڵى ئەکادیمى (2022-2023) کردوە بە ئۆنڵاین، وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى دەرکرد:

١/ ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن کردوە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنڵاین لە نێوان ڕێکەوتى (2023/2/6) تاکو (2023/4/1) بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

٢/ ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن نەکردوە، ئەگەر لە زانکۆکەیان خوێندن بوە بە ئۆنڵاین دەبێت خوێندنەکەیان دوا بخەن بۆ سیمستەرى داهاتوو.

٣/ هەر زانکۆیەک بەدەر لەو بڕیارەى ئەنجومەنى ناوبراو هەر سیستمێکى تر (دواخستن بۆ سیمستەرى داهاتو) پیادە بکات، بەپێى ناوەرۆکى بڕیارى زانکۆکان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

٤/ بەڵام سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان ئەو بەشانەى کە لایەنى پراکتیکیان هەیە تاکو ئێستا ئەنجومەنى ناوبراو هیچ بڕیارێکى دەرنەکردوە، لەکاتى دەرکردنى هەر بڕیارێک وەزارەتەکەمان پەیوەست دەبێت بە لەبەر چاوگرتنى پاراستن و تەندروستى قوتابى و خوێندکارەکانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا.

٥/ هەر بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى تورکیا (YOK) دەربچێت لە داهاتودا سەبارەت بەم بابەتە ئێمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار