سێ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدراە دران
دەسەڵاتی ئێران لە 50 رۆژدا 24 کورد لەسێدارە دراون
زیندانی ورمێ
3 ساڵ لەمەوپێش
سێ کەس دیکە لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دەدرێن و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن لە 20 رۆژدا شەش کەس لەو زیندانە لەسێدارەدراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە بەربەیانی رۆژی سێشەممە سێ زیندانیی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دراون و بەوەش تەنها لە 20 رۆژدا شەش کەس لەو زیندانە لەسێدارە دراون.
رێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە زۆربەی ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانیان روبەڕو کراوەتەوە.
بە پێی ئامارەکان لە 50 رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا 24 زیندانیی کورد لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراوەن.
تا ئێستا دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران محەمەد مەهدی کەرەمی، خەڵکی بیجار لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراوە و 18 کەسی دیکەش لە گەنجانی کورد بە تۆمەتی بەشداریی لەو ناڕەزایەتییانە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.
لە ئامارەکانی ساڵی 2022 دەرکەوتو 52 کەسی کورد بە تۆمەتی سیاسی و بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون.
