لە پارێزگای سەمسوری ١١ رۆژنامەنووس لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زەکی دیشکایا سەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی سەمسور رایگەیاند، لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا کە وێرانەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا بەجێهێشت، ١١ رۆژنامەنووسی شارەکەیان گیانیان لەدەستداوە.
زەکی دیشکایا کە ناوی هەموو رۆژنامەنووسانی بڵاوکردەوە وتی، " هەڤاڵانمان بە خاکپسارد، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دکەم. رۆژنامەنووسەکانی دیکەشمان، هەر یەکەو بەلایەکدا چووە."
سەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی سەمسور بۆ ئاژانسی ئانادۆلۆ باسی ئەوەشی کرد، لە سەمسووری دەنگی میدیا کپ بووە، میدیای هەرێمی بێدەنگ بووە. ئەو هەڤاڵانەمان کە گیانیان لەدەستداوە هەریەکەیان یادەوەریەکی خۆشیان لەگەڵ ئێمەدا هەیە."
پارێزگای سەمسور یەکێک بووە لەو پارێزگایانەی باکوری کوردستان کە بەوهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا، بە هەزاران هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها تاوەکو ئێستا بە هەزاران پاشەلەرزەی دیکە لەو پارێزگایە روویانداوە. دانیشتووانی سەمسور کوردانی عەلەوین کە لە ئێستادا لەژێر چادرەکاندا دەژین و بەشێکیشیان بۆ شارەکانی دیکەی تورکیا کۆچیان کردووە.
