ڕێککەوتننامەیەکی نوێ لەنێوان شاری پزیشکی فاروق و هاوپەیمانی جیهانی Global alliance CaReMe ڕاگەیەندرا

3 ساڵ لەمەوپێش



ڕێککەوتننامەیەکی نوێ لەنێوان شاری پزیشکی فاروق و هاوپەیمانی جیهانی Global alliance  CaReMe ڕاگەیەندرا

هاوڵاتی

ئەمڕۆ لە شاری پزیشکیی فاروق، بە ئامادەبوونی (فاروق موستەفا رەسوڵ) دامەزرێنەر و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان ‌و شاری پزیشكیی فاروق، ڕێکەوتننامەیەکی هاوبەشی لە نێوان شاری پزیشکی فاروق و هاوپەیمانی جیهانی Global alliance  CaReMe ڕاگەیەندرا، بە پاڵپشتی کۆمپانیای AstraZeneca International.
 شاری پزیشکیی فاروق کە یەکەم نەخۆشخانەیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەمڕۆ بەشداری ئەم هاوبەشییە جیهانییە کرد وەك دەستپێشخەرییەك دەبێتە هۆی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چاودێریکردنی فرە پسپۆڕیی بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە و لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلەدا دەژین لەگەڵ... بە ئامانجی باشترکردنی دەرئەنجامە تەندروستییەکان.
بەپێی ڕێککەوتننامەکە ئامانج لەم هاوبەشییە دابینکردنی شێوازی گونجاوە لە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستیدا، لە هەمان کاتدا ڕێزگرتن لە پێداویستییەکانی نەخۆش، هەروەها بەکارهێنانی چارەسەری نوێی زانستی و تەکنەلۆژی و زیرەک بۆ چارەسەری خێراتر و کاراتر بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر.
شاری پزیشکی فاروق ئاواتەخوازە بەم پڕۆژەیە،  گۆڕانکاری لە کارکردنی سیستەمی تەندروستی ئێستا و لە ژیانی نەخۆشەکاندا دروست بکەن، بۆ ئەوەی دەرئەنجام و ئەزموونی باشتر و دەستڕاگەیشتن بە تەندروستییەکی باشیان هەبێت لە ڕێگەی ڕێبازێکی کاراترەوە.
  هاوبەشییەکە لەلایەن کۆمپانیای پێشەنگی جیهانی دەرمانسازی ئاسترازینێکاوە ڕێکخرا  کە پشتگیری لەم جۆرە دەستپێشخەری و هاوپەیمانیانە دەکات بۆ گرنگی دان بە چارەخوازان و زووتر گەیشتنیان بە  چاودێری تەندروستی باشتر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار