دەمیرتاش بۆ ئۆپۆزسیۆن ؛ با بە زوترین کات هەڵبژاردن بکەین و لەم چەتانە ڕزگارمان ببێت
3 ساڵ لەمەوپێش
سەلاحەدین دەمیرتاش، بانگەوازی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد و وتی، " هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، هاوپەیمانی هێزە سۆسیالیستەکان، هاوپەیمانی گەل، بەرێز کەمال، با پێکەوە کار بکەین."
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە شەش ساڵ و نیوە لە زینداندایە، تویتێکی بڵاوکردەوە. داوای لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و هاوپەیمانێتیەکان کرد کە پێکەوە کار بکەن و وتی، " یەکبگرین، ئاشت بینەوە و ئەم وڵاتە وێرانەیە پێکەوە ئاوەدان بکەینەوە. چارەسەریەکی دیکەمان نییە، سەردەکەوین."
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتێکدا کە بەهۆی بومەلەرزەوە یەکدەنگیەک هەیە، بەڵام دەسەڵات لە خەمی کورسیەکەیدایە و ئاماژەی بەوەکرد، " پێویستە بۆ هەموو خانەوادەیەک کۆنتەینەر، خواردن و کەلوپەلی پاککردنەوە ، دەستاو و سەرشور دابین بکرێت. هەروەها لە زوترین کاتدا، هەڵبژاردن بکرێت و لەم چەتانە رزگارمان ببێت."
دەمیرتاش دەشڵێت، " گەل لەنێو ئازار، ترس و بێچارەسەریدایە. داهاتووی کەس ئاشکرا نییە. دەسەڵات لە خەمی کورسیەکەیدایە. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، هاوپەیمانی هێزە سۆسیالیستەکان، هاوپەیمانی گەل، بەرێز کەمال، با پێکەوە کار بکەین."
https://twitter.com/hdpdemirtas/status/1628065421667586048?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1628065421667586048%7Ctwgr%5E90631776daa05a01c5098049208ac1c3d5f09a26%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fartigercek.com%2Fpolitika%2Fdemirtas-ittifaklara-cagrida-bulundu-yan-yana-yuruyun-birlestirin-baristirin-240044h
