شارەزوور؛ دوو کەس بەتۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیرکران
3 ساڵ لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی،مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزووری سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ئاژەڵ و پەلەوەریان لەماڵان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ،ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بڵاوکراوەیەکدا، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەكی سنوری قەزای شارەزوور سكاڵایان لەبنكەی پۆلیسی شارەزوور تۆماركرد كە ئاژەڵ و پەلەوەریان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای لێكۆڵنەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار :
س،ج،م لەدایكبووی 1985 كە پێشینەی تاوانی هەیە و
ر،م،ع لەدایكبووی 2002
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵ و پەلەوەری دزراودا كە تۆمەتباران دزیبوویان.
