پۆلیسی چەمچەماڵ؛ سێ کەسمان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە له‌دوو چالاكی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ توانیویانە سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیربکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکی کردنی سێ هاوڵاتییان بە تۆمەتی دزیکردن لە دوو چالاکی جیادا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕونکراوەتەوە کە له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا كه به‌تۆمه‌تباران بووه‌و لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (أ، ن، ع) له‌دایكبووی 2001 و (م، ن، ح) له‌دایكبووی 2001 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هەروەها سێیەم تۆمەتبار بە ناوی (د، ح، أ) له‌دایكبووی 1983 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی :
سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
له‌دوو چالاكی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ سێ تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه ئاژه‌ڵی ماڵی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ توانیان دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا كه به‌تۆمه‌تباران بووه‌و لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (أ، ن، ع) له‌دایكبووی 2001 و (م، ن، ح) له‌دایكبووی 2001 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
له‌چالاكییه‌كی تردا‌و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك‌و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند تۆنێك ئاسن‌و فافۆنی دزیبوو. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلی تۆمه‌تبارو بڕێك ئاسنی دزراودا.
تۆمه‌تبار (د، ح، أ) له‌دایكبووی 1983 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان
