کەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
3 ساڵ لەمەوپێش
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای پێشبینیکراوى بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاند
ئەمڕۆ هەینی 24ی2
ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێ لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.
خێراى با ، لەسەرخۆ، مامناوەند دەبێت 10بۆ 20کم،ک .
ئاراستەی با،باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین، لە نێوان8بۆ 10 کم دەبێت
7
سبەی شەممە 25ی 2
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما، بەرز دەبنەوە بە نزیکەی 1 تـا 2 پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با،لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 بۆ 20 کم،ک .
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین، لە نێوان 8بۆ 10کم دەبێت
لەکۆتایدا کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیه ڕاگەیاند:
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 24-02-2023
