لە ١٨ رۆژدا کە بومەلەرزە روویدا، سوپای تورکیا ٢٠ هێرشی بەرامبەر رۆژئاوا ئەنجامداوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بومەلەرزەکانی ٦ی شوبات، بووە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) هەموو چالاکیە سەربازیەکانی رابگرێت، بەمەبەستی هاوکاریکردنی لێقەوامانی بومەلەرزەکە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.
بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی هاوازنیوز، دوای ١٨ رۆژ لە رووداوی بومەلەرزەکان، دەوڵەتی تورکیا ٢ هێرشی ئاسمانی و ١٨ هێرشی زەمینی لەدژی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە.
ئاژانسەکە دەڵێت، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و چەندین کەسیش برینداربوون کە هاوڵاتییەکیان تەمەن ٧٠ ساڵ بووە و دوای بومەلەرزە، لە حەڵەبەوە روویکردبووە شەهبا و لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا بۆ سەر شەهبا شەهیدبووە.
لەلایەکی دیکەوە، پەکەکش چالاکیەکانی بەهۆی بومەلەرزەکەوە راگرتووە، بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسان و هێزی سەربازی ئەو پارتە، لە ١٨ رۆژی رابردوودا، سوپای تورکیا بە بەردەوامی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکان.
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەمبارەیەوە رایگەیاندووە، کە لەم ١٨ رۆژەدا سوپای تورکیا چەندین جار، چەکی قەدەغەکرا و بۆمبی فسفۆری بەکارهێناوە.
