پارێزگاری هەولێر: یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت به شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌درێت، كه تابلۆكانیان بكه‌ن به زمانی كوردی
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری ههولێرئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت به شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌درێت، كه تابلۆكانیان بكه‌ن به زمانی كوردی، به پێچه‌وانه‌وه ئیجراتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به ئیجرائات بكه‌ین، كه تا 1ـی 4 بوار به شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌درێت، ده‌بێت تابلۆكانیان بگۆڕن بۆ زمانی كوردی.
ده‌شڵێت: "ئێمه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه بازرگانییه‌كان تابلۆكانیان بگۆڕن و بیكه‌ن به زمانی كوردی".
گوتیشی: "پێویسته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆشنبیران، به‌شێك بن بۆ گرنیدان به زمانی كوردی و هاوكاربن بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه".
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا 1 – 4 تابلۆكان بۆ زمانی كوردی نه‌گۆڕدرێن، سزای پێبژاردنییان بۆ ده‌كرێت، دواتریش ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، شوێنه‌كانیان داده‌خرێن.
ئەوەشی ڕونکردەوە ناوی سه‌ر تابلۆی ئه‌و شوێنه بازرگانییانه‌ی كه ده‌گمه‌نن، ده‌بێت بگۆڕدرێن، ئێمه وه‌ك حكومه‌ت ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی رێستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: "رێستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، ده‌بێت لیستی خواردنه‌كان بكه‌ن به كوردی، به پێچه‌وانه‌وه ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
