شەش کۆڵبەر برینداربوون

3 ساڵ لەمەوپێش



لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی شوانکارە  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانی کەم شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە بەرەو ناوچە سنوورییەکان دەڕۆیشتن، بەسەختی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕێکخراوی هەنگاوو بۆ مافی مرۆڤ، کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی یەکشەممە 26ی2ی2023 پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوەکانی سەلاح ڕەحمانی، زەکەریا ئەحمەدی، مێرساد دەروێشی، زەکەریا (ناسنامەی نەزانراوە) و ماکوان (ناسنامەی نەزانراوە) لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە کە هەتا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە لەنزیک گوندی شوانکارە سەر بەشارۆچکەی شاهۆ لە شاری ڕەوانسەر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و برینداربوون.

باس لەوەش کراوە، شەش کۆڵبەرە کە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری جوانڕۆ گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار