پێشبینی کەشو هەوا، بزانە پلەکانی گەرما تاکەی بەبەرزی دەمێنێتەوه؟

3 ساڵ لەمەوپێش



ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا نایات و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵە،  لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو”.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ کەشناسی دەڵێت، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەلە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕ”.

لە کۆتایدا ، کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە ڕاگەیاند.
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى، 
کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار