ڕژێمی سوریا ڕێگەنادات بتڵی غاز بگاتە دەستی 200هەزار ئاوارەی کورد

3 ساڵ لەمەوپێش



پێنج مانگە رژێمی سوریا، رێگە نادات بتڵی غاز بگاتە دەستی ئاوارەکان لە کەمپەکانی کانتۆنی شەهبای رۆژئاوای کوردستان. لەو کەمپانە پێویستی ٢٠٠ هەزار ئاوارە کە زۆربەیان خەڵکی عەفرینن بە غاز هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی ٣ هەزار خانەوادەی زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب روویان لەو کەمپانە کردووە.
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی کۆگای غازی کانتۆنی شەهبا بە ئاژانسی هاوارنیوزی راگەیاندبووە، لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە تاوەکو ئێستا، رژێمی سوریا رێگەی نەداوە، غاز بگاتە دەستی ئاوارەکان.
باسی ئەوەشیان کردووە، مانگانە پێویستی هاوڵاتیان بە ٣٥ هەزار بتڵی غاز هەیە، بەڵام گەمارۆی رژێمی سوریا بەردەوامە و رژێم رایگەیاندووە کە لەمەودا رێگە دەدەن دوو مانگ جارێک ٧ هەزار بتڵی غاز رەوانەی شەهبا بکرێت.
لەبەرامبەر ئەو دۆخەش، ئاوارەی کەمپەکانی شەهبا، ناچارن بۆ دروستکردنی خواردن، خۆشووردن و خۆگەرمکردنەوە پلاستیک بسووتێنن کە ئەوەش کاریگەریەکی خراپ لەسەر تەندروستیان دادەنێت. 
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، بەهۆی سووتاندنی پلاستیکەوە،  جار لە کەمپی سەردەم ئاگرکەوتووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار