تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ڕوبەڕوی پۆلیس بۆتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، ئەمڕۆ دوشەممە27ی2ی2023 لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند،دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان  دەستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و بڕێك فیشه‌ك‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ تردا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە، تۆمه‌تبار (هـ، ت، م) له‌دایكبووی‌ 1993 لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 365 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

باسی لەوەش کردووە،تۆمه‌تباری‌ ناوبراو چه‌ند فه‌رمانێكی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌و داواكراوه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 446 و 22ی‌ دارستان‌و 2ی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار