دەست بەدابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



پارەکە هی ساڵانی 2015 و 2016 وە و گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ دەستبەدابەشكردنی دەكرێت.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەكی پارەی شایستەی دارایی پارەی گەنمی جووتیاران، بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش لە هەولێر و دهۆك دەستبەخەرجكردنی دەكرێت. 


وتییشی، چەکی پارەکە بۆ ساڵی 2015یە، بڕەكەی 139 ملیار و 678 ملیۆن دینارە، و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سلێمانیش خەرجدەكرێت.

ئاماژەی بە بڕی پارەکە کرد لە نێوان شارەکان و  ڕایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم، بۆ ساڵی 2015 لە هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینارە، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن 404 هەزار دینار، لە دهۆكیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینارە.

جوتیاران لە کاتی وەرگرتنی بەرهەمەکانیان لە لایەن سایلۆکان، له کاتی خۆی پارەکانیان بۆخەرج ناکرێت و دەبێت ماوەیەکی دورودرێژ چاوەڕێبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار