هێرشێکی ئاسمانی کرایه سەر شەنگال و بریندار هەیە
3 ساڵ لەمەوپێش
لە شەنگال فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان سێ کەس بریندار بوون.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایانگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی، ئۆتۆمبێڵێکی جۆری پیکابیان لە گوندی بەحراوای ناوچەی خانەسووری شەنگال بۆردومان کردووە.
باسی ئەوەیان کرد کە لە بۆردومانەکەدا ٣ کەس بریندار بوون و برینەکانیان سەختە و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
تاوەکو ئیستا نازانرێت، بریندارەکان خەڵکی مەدەنین یاخود سەر بە خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزە چەکدارەکانن.
بابهتی پهیوهندیدار
