ئافاد: لە بوومەلەرزەکەی مەلەتی کەسێک گیانی لەدەستداوە و 69ی دیکەش بریندارن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئافاد رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە بوومەلەرزەکەی مەلەتی کە ئەمڕۆ بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە شارۆچكەی یەشیلیورت روویدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و 69ی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27-02-2023 لە مەلەتیی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک ڕویداو 15 چرکە بەردەوام بووە وکە لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر تۆمار کرا وسەرۆکی ئافاد یونس سەزەر رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە بوومەلەرزەکەی مەلەتی کە کاژێر 12:04 خولەکی ئەمڕۆ بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە شارۆچكەی یەشیلیورت روویدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و 69ی دیکەش بریندارن.
هاوکات بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی مەرەش، دیلۆک و سەمسووری باکووری کوردستان و هاتای-ی تورکیا هەستی پێکراوە.
پێش لێدوانەکەی یونس سەزەر، سەرۆکی ئافاد؛ مەحموود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگەیاند، لە بوومەلەرزەکەی مەڵەتی 22 باڵەخانە رووخان، 20 کەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و 5 کەسیش لەژێر داروپەردوو رزگار کراون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، بومەلەرزەیەکی دیکە، لە ناوچەی گولباشی سەمسور روویدابوو. بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
