فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال:لە هێرشەکەی شەنگالدا دوو فەرماندەی یە*بە*شە شەهید بوون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەبەشە رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی شەنگالدا دوو فەرماندەیان شەهید بوون.
ئەمڕۆ نیوەڕۆ، ئۆتومبێڵێک لە شەنگال کرایە ئامانج و سەرەتا راگەیەندرا کە سێ کەس بریندار بوون. دواتر فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، فەرماندەکانیان پیر چەکۆ و ئاگر جەعفەر و شەڕڤانێکی دیکە لە هێرشەکەدا شەهید بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی یەبەشە، ئەو فەرماندە و شەڕڤانەکەیان کاتێک دەچوونە پرسەی دوو گەنجی ئێزدی، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کرانە ئامانج و هەردوو فەرماندەکە شەهید بوون و شەڕڤانەکەش بریندار بوو.
یەبەشە دەڵێت، فەرماندەکەیان پیر چەکۆ (سەعید عەلی بەدەل) ساڵی ٢٠١٦ بەشداری ڕیزەکانی یەبەشەی کردووە و ئاگر جەعفەریش لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری ریزەکانی یەبەشەدا کردووە.

بابهتی پهیوهندیدار
