دادگای فیدڕاڵی تایبەت بەسکاڵایەکی سەر هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، تایبەت بەسکاڵایەکی کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراکی عێراق لەسەر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەڕێوەدەچێت و لەسکاڵاکەشدا داوای پارەی 17 ساڵی بەشەخۆراکی مانگانە لە هەرێم دەکرێت.
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراک ، سکاڵای لەسەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکردوە بابەتی سەرەکی سکاڵاکە، داواکاری بڕیاردرانە بۆ پابەندکردنی سکاڵالێکراو بە پێدانی بڕی ئەو پارەیەی لەبەرامبەر بەشە خۆراکی مانگانە لە رۆژی 1ی (کانونی دوەم/1)ی 2004ەوە تاوەکو 3ی (ئەیلول/9)ی 2021 لەهاوڵاتیان وەریگرتوە.
پێشتریش بڕیاربو دانیشتنی دادگا لەسەر هەمان دۆسیە رۆژی 30ی (کانونی یەکەم/1)ی 2023 بەڕێوەبچێت، بەڵام بەچەند هۆکارێک دادگای فیدڕاڵی بڕیارەکەی دواخست.
