تۆمەتبارێک بەفێڵی ناردن بۆ ئەوروپا پارە لە چەندین خێزان وەردەگرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بەتۆمەتی ساختەکاریی و فێڵکردن لەهاوڵاتیان، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیکردووە، ڤیزای ساخته‌ی بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌و به فێڵ پاره‌ی لێوه‌رگرتوون، به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
پۆلیسی سلێمانی روونیکردووەتەوە "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرا كه ڤیزای ساخته‌ی بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌و به‌فێڵ پاره‌ی لێوه‌رگرتوون به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵات توانیان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمه‌تبار (م، ع، أ) له‌دایكبووی 1987 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 298/289 له‌یاسای سزادان راگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە".
