بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەمەودوا تەنها بەبڕی 40 هەزار بەنزینی 800 دیناری دەدرێتە ئۆتۆمبێلەکان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە واژۆی سالار محەمەد سەرۆکی لیژنەی بەدواداچون و دابەشکردنی بەنزینی لەسەرە تێیدا هاتوە، ئاگاداری سەرجەم بەنزینخانەکان دەکەن، لەمەودوا تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار بەنزینی 800 دیناری بدرێتە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان.
لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بۆ پاسەکان تەنها بەبڕی 40 هەزار دینار، بەنزینی 690 دیناری، بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسیەکانیش تەنها بەبڕی 30 هەزار دینار بەنزینیان پێبدرێت.
هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان ئامانجی سەرەکی بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە سنوردارکردنی پێدانی بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری، بۆ رێگەگرتن لە قۆرخکاری و فرۆشتنەوەی لەبازاڕەکان دەگەڕێتەوە.
دەرچونی ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی کەمی بەنزینەوە، دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری راگیرا.

بابهتی پهیوهندیدار
