زانیاری نوێ لەسەر گیراوانی بادینان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پاریزەری گیراوانی بادینان، بەشدار حەسەن:هەواڵێکی خۆش بۆ زیندانیانی سیاسی لە چاکسازیەکانی کوردستان

 ئەمڕۆ تیمی پارێزەران سەردانی بەشی یاسایی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کرد بۆ بینینی چەند سزادراوێک و هەروەها بەدواداچون لەسەر ئازاد کردنی لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان هەریەک لە ( ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سعید و هاریوان عیسا ) ، بەڕێز بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دڵنیایی پێداین و پێی ڕاگەیاندین کە هەرچواریان هيچ کێشەیان نییە و رۆژی (١٦/٣/٢٠٢٣) ئازاد دەکرێن بێ گیروگرفت ان شاءاللە .

هەروەها ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیش سەرەتای مانگی ( ٩ )ی ئەمساڵ ئازاد دەکرێت بێ ( افراج شرطی )

هەروەها بەڕێز دادوەر ( احمد رمضان ) لە چاکسازی گەورانی هەولێر پێی ڕاگەیاندین کە لەمڕۆوە وەک ئەندامی داواکاری گشتی ڕازین لەسەر (افراج شرطي) بۆ زیندانیانی سیاسی ئەوانەی بە پێی ماددە یەک لە یاسای ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٠٣ ی پەڕلەمانی کوردستان سزادراون .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار