هە٭پە٭گە: هیچ ئەندامێکمان له لایەن میتەوە له سلێمانی نەڕفێندراوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هە٭پە٭گە هەواڵێکی میدیاکانی تورکیای بەدرۆ خستەوە کە دەڵێت، ئەندامێکیان بە ناوی رەمەزان گونەش لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن میتەوە ڕفێندراوە و براوەتە تورکیا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکا٭نی پارا٭ستنی گە٭ل (هە٭پە٭گە) لە راگەیەندراوێکدا، هەواڵێکی میدیاکانی تورکیای بەدرۆ خستەوە کە رایانگەیاندبوو، لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیادا، ئەندامێکیان بەناوی رەمەزان گونەش لە سلێمانی ڕفێندراوە و براوەتە تورکیا.
هە٭پە٭گە دەڵێت، " ئەوە کەسەی کە باسی دەکەن (رەمەزان گونەش) سێ ساڵ لەمەوبەر لەنێو ریزەکانمان هەڵهاتووە، دواتر هاوسەرگیری کردووە و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە. بۆیەش هیچ پەیوەندیەکمان بە رەمەزان گونەشەوە نییە. رەمەزان گونەش دوو مانگ لەمەوبەر چووەتە شاری دهۆک و لەوێ خۆی رادەستی دەوڵەتی تورکیا کردووە. بەڵام میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورکیا، وەهای نیشان دەدەن کە گوایە رەمەزان گونەش ئەندامی ئێمەیە و لە ئۆپرسیۆنێکدا لە سلێمانی دەستگیرکراوە. بەمەش دەیانەوێت ئەم بابەتە وەک سەرکەوتنی میت لەقەڵەم بدەن."
هەپەگە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هیچ کەسێک بەم 'درۆیانە' هەڵنەخەڵەتێت و گوێ لە هەواڵە ناڕاستەکانی میت و میدیاکانی تورکیا نەگرێت.
