ئێران سێ کەسی دیکە لە کرماشان لەسێدارە دەدات
ئێران لە سێ رۆژدا 10 کەس لەسێدار دەدات
3 ساڵ لەمەوپێش
سێ زیندانیی دیکە لە کرماشان لەسێدارە دران و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ژمارەیەکی دیکە لە زیندانیکراونی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سێ کەس لە زیندانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون.
بە پێی زانیارییەکان تەنها ناسنامەی یەک کەس لەو سێ کەس بڵاو کراوەتەوە کە ناوی (ک.س) تەمەنی 47 ساڵ خەڵکی شاری کرن لە پارێزگای کرماشان بوە و لەگەڵ دو زیندانیکراوی دیکە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی کەسوکاریان لەسێدارە دراون.
ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی کرماشان لەسێدارە دراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ رۆژی دوشەممەی رابردو سێ زیندانیکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرەمی لە زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.
بە گشتی لە ماوەی سێ رۆژدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لانیکەم 10 کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون و بەو پێیە لە ماوەی کەمتر کە دوو مانگدا لە رۆژهەڵات 29 کەس لەسێدارە دراون.
