پارتی و یەکێتی لەسەر چەند ماددیەکی یاسایی هەڵبژاردن ڕێککەوتن

3 ساڵ لەمەوپێش



لەسەر چوار ماددەی یاسایی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن.
 
دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ ، سێشەممە 28ی2ی2023 لەسەر یاسا و شێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوە بچێت کۆبونەوە و لەسەر چورماددەی یاسایی هەڵبژاردن ڕێککەوتن.

 بەپێی زانیارییەکانی میدیایی نزیک لەپارتی، ئەو چوار ماددەیەی کە دەزگای هەڵبژاردنی هەردوو حیزب ،لەسەری رێککەوتن بریتین لە:
 
یەکەم : هەڵبژاردن بە چوار بازنە بکرێت.
دووەم: هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە، نیوە بە لیستی داخراو. 
سێیەم: ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بێت.
چوارەم: هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار