سوپای تورکیا لە مانگێکدا ٩٧جار هێرشی کردووەتە سەر کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای تورکیا لە مانگی شوباتدا ٩٧ جار هێرشی کردووەتە سەر گوند و ناوچەکانی کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبای رۆژئاوای کوردستان.

لە دۆخی بومەلەرزەدا کە لە باکوری کوردستان – تورکیا و رۆژئاوای کوردستان – سوریا نزیکەی ٢٠٠ هەزار گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە، سوپای تورکیا بەردەوامی بە هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەدات.

ئاژانسی هاوارنیوز ئاماری مانگی شوباتی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا سوپای تورکیا ٩٧ جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچە و گوندەکانی کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرین.

ئاژانسەکە دەڵێت، بە گشتی گوندەکانی " سەموقا، تەل مەدیق، بەنداوی شەهبا، شێخ عیسا، هربل، بێلونی، کەفەر ناسح، مەرەناز، وەحشیە، تەل رەفعەت، خراب شەمس، کیلوتێ" تۆپباران کراون.

لەبارەی زیانە گیانیەکانیش ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە کە لە ١٦ی شوباتدا، سوپای تورکیا شاروچکەی تەل رەفعەتی لە رێگەی شەش گولە هاوەنەوە تۆپباران کردووە و بەوهۆیەوە، کەسێک بەناوی یوسف عەبد تەمەن ٧٠ ساڵ شەهید بوو و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار