حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی دەربەندیخان دەداتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قائیمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی، 10 ملیۆن دۆلار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەرخاندەکرێت .
سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە وەڵامی مانگرتنی سەرتاسەری هاووڵاتیانی دەربەندیخان، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، گرفتی ئاو و كارەبا و كەرتی تەندروستی قەزای دەربەندیخان چارەسەردەكرێت.
وتیشی،بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، 10 ملیۆن دۆلار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان و 700 ملیۆن دیناریش بۆ نۆژەنكردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری تەرخانكراوە و سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاددەكرێت.
ئەمڕۆ مانگێك تێپەڕدەبێت، بەسەر خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی دەربەندیخان و بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیانەوە، هاوکات ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە قەزای دەربەندیخان راگەیەندرا و هاووڵاتیان سەرجەم دوكان و بازاڕەكانیان داخست.
