ئاماری مانگێکی شەڕی ناوچەسنورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هە*پە*گە ئاماری مانگێکی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی و سوپای تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە مانگی شوباتدا، ١٨ سەربازی تورکیا کوژراون و ئەندامێکیان *شە٭هید* بووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هە*پە*گە ئاماری شەڕی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە. 
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ٣٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ١٨ جار بە هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان گۆڕەپانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گە+ریلا+کان، بۆردوومان کراون و هەروەها ٨٧٤ جاریش بە تۆپ، هاوەن، تانک و چەکی قورس ناوچەکان تۆپباران کراون. 
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، سەنگەرەکانیان ١٤٢ جار بە تۆپی فۆسفۆر و بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کراون.
دەشڵێت، لەو مانگەدا،  ٤ سە٭نگەر، ٥  سیستمی کامێرای حەراری، چەکێکی ئەی٤ ، چەکێکی بی ٧، بۆمبهاوێژێک، ئامێرێکی بێ تەل تێکشکێنراون. هەروەها گورز لە هەلیکۆپتەرێکی هێر٭شبەر وەشێنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار