بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی و پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی چەند لێدوانێکی گرنگی دا

3 ساڵ لەمەوپێش



بافڵ تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی3ی2023،لەمیانی بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی هەولێر لە پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بارەی باردۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردن و  پەیوەندییەکانی ئێستایان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و دۆخی  ناوخۆی حزبەکەی چەند لێدوانێکی دا.


لەبارەی کێشەکانی حزبەکەی لەگەڵ پارتی وتی،"كێشه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر شتی زۆر بچوكن"
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی زۆر بچووكن و ئێمە هەمیشە دەستپێشخەربووین بۆ دانیشتن.

دەربارەی ناوخۆی حزبەکەی، تاڵەبانی ڕایگەیاند، هیچ کاردانەوەیەکمان نەبووە بەرامبەر ئەو دەستوەردانانەی لە کاروباری حزبەکەمان کراوە.

سەبارەت بە ،ڕەوشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،"پێویستە کێشەکان لەیەکتر جیابکرێنەوە"

باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە بڕیارە ئەمساڵ بکرێت، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەودا، "پێدەچێت هەڵبژاردن هەر نەكرێت، بەڵام ئەگەر كرا ئێمە گەشبینین بە ئەنجامەكەی".

لە بەشێکی تری قسەکانی ڕایگەیاند،هێز دەجوڵێندرێت بەرامبەر بە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دەستوەردان لەناو حزبەكەمان دەكرێت،یەك شتمان نەكردووە بەرامبەر بەو كێشانەی بەرامبەرمان دەكرێت،ئێمە بۆ هەموو شتێك ئامادەین.

لەبارەی کۆبونەوەکانی،ئەم دواییەی یەکێتی و پارتی، سەرۆکی یەکێتی وتی، دوای هەموو كۆبوونەوەیەك كێشە درووست دەكرێت، پارتی لە بەغداد داوای شتێك دەكات و لە هەرێم داوای شتێکی تر دەکات.

لەکۆتایی ،قسەکانی دەربارەی ئەو پەیامەیی لاهور شێخ جەنگی کە چەندڕۆژێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، تاڵەبانی وتێ" ئاگام لە پەیامی كاك لاهور نیە، كاك لاهور ئازادە چی دەكات با بیكات، لەناو یەكێتی نیە با بڕوات حزبێك بۆخۆی درووست بكات، ئینشەڵا سەركەوتوو دەبێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار