نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كۆبووه‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ جه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا کۆبونەوە وهه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هێشتا داعش له عێراق و سووريا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر، تاوتوێ كران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبونەوەکەوە دەڵێت ، "نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ده‌ربڕينى سوپاس و پێزاينن بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پابه‌نده و له پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن."
"هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له پرۆسه‌كه.".
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هێشتا داعش له عێراق و سووريا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرایەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش. په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
