بە گوێرەی ڕاپرسییەک چوار پارتی تورکیا دەتوانن بەندی %7 تێبپەڕێنن

3 ساڵ لەمەوپێش



بەگوێرەی راپرسیەکی کۆمپانیای لێکۆلینەوەی ئابوری ئەستەنبوڵ، تەنیا، ئاکەپە، جەهەپە، پارتی باش و هەدەپە دەتوانن بەندی ٧٪ی هەڵبژاردن تێپەڕێنن.
کۆمپانیای لێکۆلینەوەی ئابوری ئەستەنبوڵ، ئەنجامی راپرسیەکی کە لەنێوان ١٦ -٢٠ی شوباتدا ئەنجامیداوە ئاشکرا کرد. راپرسیەکە تایبەتە بە دەنگی پارتە سیاسیەکان لە هەڵبژاردندا. دوو هەزار کەس بەشداریان لە راپرسیەکەدا کردووە.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسیەکە دەنگی پارتە سیاسیەکان بەم شێوەیە بووە:
پارتی داد و گەشەپێکدان (ئاکەپە) ٣٣.٧٪
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٢٥.٨٪
پارتی باش ١٣.٩٪
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ١١.٢٪
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) کە هەموو کاتێک بەندی هەڵبژاردنی تێپەڕاندووە، بەگوێرەی ئەم راپرسیە ناتوانێت بەندی ٧٪ تێپەڕێنێت و ٦.٨٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.
ئەوەش لە کاتێکدا کە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆبونەوەی پارتەکەیدا لە ئەنقەرە، جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی ئایاردا ئەنجام دەدرێت.
بۆیەش ئەمڕۆ شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن کە هاوپەیمانی گەلیان پێکهێناوە، ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار