لە بارەی ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان بڕیارێک درا
3 ساڵ لەمەوپێش
هەر ئوتومبێلێکی بێ سەرەتا له شوێنی ڕێگەپێنەدراودا ڕابگیرێت دەستی بەسەردادەگیرێت
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی1ی2023 لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: " رۆژانە بە بەردەوام ئۆتۆمبێلێکی زۆر بە نایاسایی لە سەنتەری شاری هەڵەبجە بە تایبەت شەقامەکانی دووڕێگا، شەقامی گشتی، شەقامی م. نەناسراو، عیـــــادەکان ، پاسەکان، سەنتەرو ئیمـام، پارك دەکرێن بە شێوازی نایاسایی یان بە دوو ئاڕاستە کە ئەمەش گرفت و جەنجاڵیەکی زۆری دروستکردووە لە ناوشار و هاتوچۆی بە گشتی پەكخستووە"، "لە ئەمڕۆوە رۆژانە لە لایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە سەرپێچی شۆفێرانی سەرپێچیکار تۆماردەکرێت و سزادەدرێن.
دەربارەی ئوتومبێلە بێ سەراتاکان هاتوچۆ ئاماژەی بەودا،ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە بێ سەرەتان لە لایەن مەفرەزەکانەوە بە فلات باردەکرێن رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر لەگەڵیاندا.
