کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش باران ده‌بارێت.

ئه‌مڕۆ هەینی 03 – 03 - 2023 ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: پێشبینىدەکرێ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە .

هەروەها پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبنەوە وخێراى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 15 - 25) کم/ک .

ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە 04 – 03 - 2023 ڕایگەیاند ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .

هاوکات پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە  و سەبارەت بە خێراى باش  لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 - 20) کم/ک , هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى

دهۆک : 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى

سۆران : 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار