ئێران ئاسانکارییەکی بۆ گەشتیارانی هەرێم راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەستپێشـخەرییـەکدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، رێگە دەدات هەر هاووڵاتییەک پاسپۆرتەکەی ماوەی بەسەرچوونەکەی لە شەش بۆ سێ مانگ مابێت، گەشتی ئەو وڵاتە بکات.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا  باسی لەوەشکردوە، "لەبەرئەوەى دەفتەرى پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەستپێشخەرییەکدا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕێگا دەدات هەر پاسپۆرتێک ماوەکەی ( لەشەش بۆ سێ مانگی تیامابێت) هاوڵاتییەکە لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەتوانێت ڤیزا وەربگرێت".

ئەوەش هاتوە، ئەو کەسانەی پاسپۆرتەکانیان زیاتر لە سێ مانگی ماوە دەتوانن سەردانى ئێران بکەن بە تایبەت ئەو کەسانەى زۆر پێویستیانە لەم کاتەدا، چونکە بەشێوەیەکى گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاترى تیامابێت ئەو کات دەتوانێت گەشتی پێ ئەنجام بدرێت بۆ ئێران بەبێ ڤیزا.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەڵێت ،لەبەرئەوەى دەفتەرى پاســــپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆمارى ئیسلامى ئێران وەک هاوکارییەک بۆ دانیشتوانى هەرێمى کوردستانی ئەو دەستپێشخەرییەی راگەیاندوە تا بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار