دەمیرتاش بۆ ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: جاریکیش گوێ لە هە*دە*پە بگرن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەلاحەدین دەمیرتاش بانگەوازی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد و رایگەیاند، جارێکیش گوێ لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بگرن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تویتێکی لەبارەی دۆخی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بڵاوکردەوە کە مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش لە هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن کشاوەتەوە.

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا بانگەوازی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد کە گوێ هەدەپە بگرن. هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " جارێکیش گوێ لە هەدەپە بگرن. چارەسەر لە یەکێتی، یەکسانی و دیموکراسی بەهێزدایە. ئێمە پێکەوە دەتوانین سەربکەوین."

لەلایەی دیکەوە میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپەش لەبارەی ئەم پرسە قسەی کرد و وتی، " لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئێمە ڕەچاوی پێشکەوتنەکانی سیاسەتی تورکیامان کردووە و بۆمان دەردەکەوێت کە بەردەوامبوونی کارەکانمان گرنگە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش و دیموکراسیانە بۆ گەلان با گومانی تێدا نەبێت کە هیچ کەسێک وەک هەدەپە ئامانجی وەڵامدانەوەی پێویستی ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی خەڵکی تورکیا نییە."

سانجار پێشوازی لە قسەکانی کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد کە وتبوی ' هەموو رەنگەکان لەسەر مێزێک کۆدەکەینەوە' و وتی، " ئەم پرسە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەڵدەسەنگێنین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار