باران بارین دەستپێدەکاتەوە ، کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
کەشناسی، کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک کات و شوێندا باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی3، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
کەشناسێ سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی دووشەممە 6ی3، ئاسمان لەنێوان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران، کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین و رۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک، هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەر و گەرمیان.
لە کۆتایدا کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە بڵاوکردەوه.
هەولێر: 23
سلێمانی: 21
دهۆک: 21
کەرکوک: 27
هەڵەبجە: 22
زاخۆ: 23
سۆران:21
گەرمیان: 27
