نەژادپەرستە تورکەکان بە دەیان لایەنگر و یاریزانی یانەی ئامەدیان بریندار کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شاری بۆرسای تورکیا، نەژادپەرستە تورکەکان هێرشیان کردە سەر لایەنگر و یاریزانانی یانەی ئامەدی باکوری کوردستان ژمارەیەک یاریزان و لایەنگری یانەکە بریندار بوون.

ئەمڕۆ، لە خولی یانە پلە دووەکانی تۆپی پێی تورکیادا، یانەی بۆرسا و یانەی ئامەد لە شاری بۆرسا یاریەکیان ئەنجامدا. چەند خولەکێک بەر لە یاریەکە، یاریزان و لایەنگرانی ئانەی بۆرسا، دروشمی نەژادپەرستی ' وڵات پارچە ناکرێت. بەختەوەرم کە تورکم و تۆڵە' وتەوە.

دواتر یاریزانان و لایەنگرانی یانەی بورسە دەستیان بە هێرش کردنە سەر یاریزانان و لایەنگرانی یانەی ئامەد کرد. پۆلیسی تورکیا هیچ دەستوەردانی لە دۆخەکە نەکرد و ژمارەیەک لایەنگر و یاریزانی یانەی ئامەد بریندار بوون.

لە هەمان کاتدا لایەنگرانی یانەی بورسا وێنەی مەحمود یڵدرم ئەندامی ژیتەمی تورکیا بەرزکردەوە کە بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە کوردە وڵاتپارێزەکان تاوانبارە. دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نەژادپەرستیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەی ئۆتۆمبێڵی 'تۆرۆسی سپی'یان بڵاوکردەوە کە لە ساڵەکانی نەوەتەکاندا، ئەندامانی ژیتەمی تورکیا بە تۆرۆسی سپی بە سەدان کوردیان رفاند و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

کلیل لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی ڕوداوەکە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار