ناوی سێ کۆچبەری رۆژئاوا کە لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستدا ئاشکراکران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هاوارنیوز، ناوی سێ کۆچبەری دیکەی بڵاوکردەوە کە لە ئاوەکانی نێوان لیبیا و ئیتاڵیادا گیانیان لەدەستداوە.

چەند رۆژ لەمەوبەر بەلەمێکی کۆچبەرانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان لە ئاوەکانی نێوان لیبیا و ئیتاڵیادا تێکشکا کە بەگوێرەی زانیاریەکان ٢٥ کەسی تێدابووە. بەگوێرەی زانیارەیەکان تەرمی ١٦ کەس دۆزراونەتەوە و ١٤ کەسیش بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆش ئاژانسی هاوارنیوز، وێنە و ناوی سێ کۆچبەری بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاژانسەکە ژنێک و دوو کچی بە ناوەکانی ئایدە حەمید ٥٤ ساڵ، خەڵکی گوندی میدانی عەفرین و دیانا محەمەد ٢٣ ساڵ و ئایە محەمەد ١٩ ساڵ لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێش ئاژانسەکە ناوی ٧ کۆچبەری ئاشكرا کرد کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵکی سوریان. مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووش، بە هەمان شێوەی دوو بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی جەزائیر و ئیسپانیادا تێکشکابوون و بەو هۆیەوە ١٢ هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار