سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان هەفتەی داهاتو، بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکات.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە میدیای فەرمی حکومەتی عێراقی وتوە ، ھەماھەنگی ھاوبەش ھەیە لەنێوان دەزگا چاودێرییەکانی سەر بە وەزارەت بۆ ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان، بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بەدابەشکردنی بکرێت.

ئاماژەی بەوداوە ، بریکارەکانی خۆراکیش ئاگادار کراونەتەوە کە دەوامیان تا سەعات 5ی ئێوارە زیاد دەکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی مادده خۆراکییەکان . 

وتەبێژەکه باسی لەوەش کردوه ، چاودێری نرخی خۆراک و پێداویستییەکان دەکەن و رێکاری یاساییش دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەو کەسانەی نرخی پێداویستییەکان بەرز دەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار