24پارێزگا و شاری تورکیا وباکوری کوردستان لەسەرهێڵی بومەلەرزەن
3 ساڵ لەمەوپێش
ئەندازیارێکی جیۆلۆجی تورکیا رایدەگەیەنێت، 24 پارێزگا و شاری تورکیا و باکوری کوردستان لەسەر هێڵی بومەلەرزەن و مەترسیەکی زۆریش لەسەر ئەستەنبوڵ هەیە.
حسێن ئالان سەرۆکی ژووری ئەندازیارانی جیۆلۆجی تورکیا رایگەیاند، پارێزگاکانی، بۆلو، ساکاریا، کۆجائەلی، بورسا، بالیکەسیر، مانیسا، ئیزمیر، ئایدن، دەنیزلی، موغلا، کوتاهیا، بوردور، ئەسکیشەهیر، کۆنیا، ئاکسارای، تۆکات، هاتای، مەرەش، عوسمانییە، چەولک، جۆلەمێرگ، ئەرزەڕۆم و ئەرزینجان لەسەر هێڵی بومەلەرزەن و وتی، ئەو پارێزگا و شارانە پێویستە، یاسای بومەلەرزە جێبەجێ بکرێت.
حسێن ئالان باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە بودجەیەکی تایبەت بۆ ئەو هەرێمانە تەرخان بکرێت و باڵەخانە کۆنەکان نوێ بکرێنەوە. بۆ پارێزگای ئەستەنبوڵیش، پێویستە ستراتیژیەکی تایبەت ئامادە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر ناوچەی سۆڵخانی پارێزگای چەولکی باکوری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە کاتژمێر 7:57لە قۆڵایی 13.29 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
دوای بومەلەرزەکانی 6ی شوبات کە تەنیا لە باکوری کوردستان و تورکیا بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 46 هەزار کەس، بە هەزاران پاشەلەرزەی دیکە روویانداوە و ئەوەش ترسێکی زۆر لەنێو هاوڵاتیاندا دروست کردووە.
