21تۆمەتبار دەستگیرکران
3 ساڵ لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلسی قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد کەشەڕو ئاڵۆزییان دروستکردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە 6ی3ی2023 بڵاویکردەوە ، دوای ئه‌وه‌ی له‌قه‌زای قه‌ره‌داغ شه‌ڕله‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو، كه بووه هۆی برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی،دەستبەجێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵ بکەن ، دواتر لیكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان دەستپێکرد بۆدۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه‌بووبوونه هۆی دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو بنه‌ماڵه‌یە، سه‌ره‌نجام توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه 21 تۆمه‌تبار لەهەردوو لا ده‌ستگیربكه‌ن له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا کەبەتۆمەتباران بووە.
ئاماژەی بەوە داوە، له‌كاتی شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌کەدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
پۆلیس دەڵێت،له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405-31 ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
