خۆڵ و تۆز دەبارێت، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
3 ساڵ لەمەوپێش
کەشوهەوا لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک شوێن خۆڵ و تۆز دەبارێت
بەشی پێشبینییەکان له بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دوشەممە 6ی3 : ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها تاوە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆزو خۆڵ کەم دەبێتەوە .
دەبارەی پلەکانی گەرما کەشناسی ئاماژەی بەوداوە: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە 2بۆ3 پلە، خێراى با مام ناوەند دەبێت 15 بۆ30کیلۆمەتر دەبێت لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.
کەشناسی بەمشێوەیه پێشبینی کەشوهەوای سبەی سێ شەممە 7ی3 بڵاووکردۆتەوه، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت، ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێک ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە.
