پارتی باش گەڕایەوە نێو بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارتی باش بە سەرۆکایەتی مەراڵ ئاکشەنەر گەڕایەوە نێو هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن و لە ئێستادا هاوپەیمانێتیەکە لەکۆبونەوەدایە بۆ دیاریکردنی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن کە دوای کۆبونەوەکە ئاشكرا دەکرێت.
پارتی باش رۆژی هەینی نارەزایەتی دەربڕیبوو کە کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی باش بکرێتە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا و بۆیەش لە هاوپەیمانێتی گەلی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن کشایەوە. ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری پارتەکانی دیکەی نێو هاوپەیمانێتیەکە، پارتی باش گەڕایەوە نێو هاوپەیمانێتیەکە و لە ئێستادا سەرۆکی پارتەکان لە کۆبونەوەدان بۆ دیاریکردنی کاندیدی هاوبەش کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە کاندیدەکە کەمال کلچدارئۆغلۆیە.
مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش بەرلەوەی بەشداری لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ سەرۆکانی هاوپەیمانی گەل بکات، لەگەڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ و مەنسور یاڤاش سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرە کۆبووەوە کە پێی وابوو پێویست بوو یەکێک لەو دوو سەرۆک شارەوانیانە بکرێتە کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن.
لە ئێستادا چاوەڕێی دەکرێت، کۆبونەوەکە تەواو بێت و ئۆپۆزسیۆن بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا بکات. هەر ئەمڕۆ، کابینەی حکومەتی تورکیاش لە کۆبونەوەدایە و پرسی سەرەکی کۆبونەوەکە هەڵبژاردنەکانە.
