ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی حزبێکی نوێ دادەمەزرێنێت
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ڕاپۆرتێکی دەنگی ئەمریکادا کە ئەمڕۆ بڵابۆتەوە هاتووە کە ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی وئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسی نوی بەناوی " هێڵی سێیەم"
لە راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکادا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات کە لە ئێستادا ئەدهەم بارزانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی و کۆکردنەوەی کەسە دیار و ناودارە سیاسیەکانە لەدەرەوە وناوەوەی هەرێم بۆ دامەزراندنی ئەو قەوارە نوێیە، بەپێی وتەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی قەوارەکەش هۆکاری دامەزراندنی ئەو قەوارەیە " ڕەخنەکانیانە لە حیزبە سیاسەکانی هەرێم"
ئەمەس لەکاتیکدایە کە ئەدهەم بارزانی جگە لەوەی سەرکردایەتی چەندین قەوارە ودامەرزاوەی سیاسی کردووە لە ساڵانی ڕابردوودا، هاوکات ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی بوو لە ڕابردوودا بەڵام بەهۆی تێکچونی پەیوەندیەکانیەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وازی لە پۆستەکەی هێنا.
وریا سەعید ڕەواندزی، کەسی دووەمی لیستی " هێڵی سێیەم" لەبارەی حیزبە نوێیەکەی ئەدهەم بارزانییە " دەڵێت،" ههڵسهنگاندنی وردمان نهکردووه بۆ پێگه و قهبارهمان، بهڵام کاری باشمان لهناوخۆی ههرێم و دهرهوهی وڵات کردووه، پهیوهندی فراوانمان لهگهڵ کهسایهتییه سیاسییه کاریگهرهکان دروستکردووه و بههۆی ناڕهزایهتییهکانی خهڵکیش، دهتوانین بۆشاییه سیاسیهکان پڕبکهینهوه و پێگهمان ههبێت".
هەروەها وریا سەعید ڕەواندزی ئاماژەی بەوەش داوە کە جیاواز دەبن لە حیزبە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی هەرێم و جیاواز لەوان کار دەکەن، هاوکات لەبارەی ناوی ئەو کەسانەی بەشدارن لە دامەزراندنی ئەو قەوارەیە هیچ لێدوانێکی نەداوە وباسیشی لەوەکردووە تاوەکو ئێستا قەوارەکەیان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکردووە تاوەکو بەشداری لە خولی نوێی هەڵبژاردنەکان بکەن، وتیشی لەماوەیەکی نزیکدا لەوبارەیەوە کۆدەبنەوە.
هاوکات وریا سەعید ڕەواندی وتیشی، تاوەکو ئێستا بڕیاریان نەداوە لەبارەی شوێن و بارەگای قەوارەکەوە.
ئەدهەم بارزانی، لە ساڵای ١٩٦٢ لەدایک بووە و لەماوەی تەمەنیدا لە چەندین پۆستی باڵادا بووە وەک ڕاوێژکاری سیاسی جەلال تاڵەبانی، سەرکۆکۆماری عێراق، لەساڵی ١٩٩١ یشدا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە، هاوکات لە ئێستادا پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان تێکچووە و لەساڵی ٢٠٢٢ وە لە وڵاتی ئێرانە.
