وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چوارچێوەی گەشتێکی فراوانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ دەگاتە عێراق و سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئانالینا بێربوك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
پێنتاگۆن دەربارەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەوەیە؛ دڵنیایی بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بدات، کە وێڕای چڕبوونەوەی سەرنجی ئەمریکا لەسەر رووسیا و چین، واشنتن، رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەبیرنەکردووە و لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.
لۆید ئۆستن، لە ئەیلوولی 2010 تاوەکو کانوونی یەکەمی 2011 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لە عێراق، دواتر لە سەردەمی ئیدارەی دووەمی باراک ئۆبامادا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەو وڵاتە بووە، لە یەکەمین سەردانی خۆیدا وەکو وەزیری بەرگری، لەپاڵ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر، هێزەکانی وڵاتەکەشی بەسەردەکاتەوە.
نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکا بۆ راوێژ و مەشقپێدانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان ماونەتەوە. ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ساڵی 2014ـەوە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان تەرخانکردووە. هەروەها دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریشی بۆ باشکردنی رەوشی مرۆیی داوەتە عێراق و هەرێمی کوردستان.
