دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

3 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاریی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەتن و ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بەژمارەیەک مۆرو کۆمەڵێک دەفتەری ئامادەکراوی ڕەگەزنامەی ساختەوە دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی3 لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند،دوای ئەوەی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار کۆکرایەوە کە کاری ساختەکاریی بەڵگەنامەو مۆرو دەفتەری ڕەگەزنامەی ساختە دروستدەکەن، لەچالاکییەکدا توانرا ھەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاریی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەتن و ئاسایشی سلێمانی دەستگیربکرێن.

پۆلیس دەڵێت،لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک مۆرو ڕەگەزنامەی ساختەدا کە تۆمەتبارەکان بەنیاز بوون بەڵگەنامەی پێ ساختە بکەن و لەفەرمانگەکاندا مامەڵەی پێوە بکەن.

لە بڵاوکراوەکە ئاماژە بەوە کراوە لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەکانی 289/298 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار