هۆشداری لەدروستبونی لافاو دەدرێت، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
3 ساڵ لەمەوپێش
سبەینێ چوارشەممە، بارانبارینى تاو تاو و هەورەبروسکە لە ناوچە جیاجیاکانى سنورى ئیدارەى گەرمیان و سلێمانى و هەڵەبجە دەستپێدەکات، ئەمە پێشبینی ، شارەزای کەشناسی ئاراس جەبارییه.
دەربارەی کەشی ڕۆژى پێنجشەممە دەڵێت: لە کاتەکانی سبەی شەودا تا بەرەبەیانی پێنجشەمە کاریگەریی بەھێزی ئەم ناسەقامگیریە دەستپێدەکات و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و بەردەوام لەم ناوچانەدا دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و بارینی تەرزە.
شارەزاکە،"ھۆشداری لە دروستبونی لافاو دەدەین لەسەرجەم ناوچە نزمەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لاواز دەبێت زیاتر ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم دەبێت لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای کەرکوک و سنوری نێوان پارێزگای ھەولێر و کەرکوک لەم ناوچانەشدا.
ئاراس جەباری، باسی ئەوەشی کردەوه، کە ئەم شەپۆلە تا ئێوازەى رۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانى شەو کۆتایی پێدێت
