سەرۆکی هەرێم لەکۆبونەوەکەی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی چیان کرد؟

3 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە 

دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەکه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا لەدوای کۆبوونەوەکە لۆید ئۆستن پەیامێکی ئاراستەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
 
بەپێی میدیای نزیک له پارتی،نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندوە "هاوڕابووین چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە"، جەختیشی کردەوە لەوەی "هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت بۆ ناوچەکە... سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەمریکا دەکەین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە".
 
لای خۆیەوە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند  "دەیان ساڵ پێکەوە کارمان کردووە... لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رووبەڕووێکی فراوانمان لە دەستی داعش رزگارکرد"، سەبارەت بە پێشمەرگەش گوتی "رۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە شەڕی دژی داعش... پشتیوانیی خۆمان بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پێشمەرگە و ئەمریکا دووپاتدەکەینەوە".
 
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پەیامێکیشدا بۆ بەغدا و هەولێر لۆید ئۆستن گوتی "هاوئاهەنگی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە گرنگە. پێویستە هەولێر و بەغدا پێکەوە کار بکەن".
 
لە کۆبونەوەکە، جەختیش کرایەوه لەوەی پێویستە "سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار