وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد
3 ساڵ لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی3 ، له بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند،: "بە ڕەچاوکردنی دۆخی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن، لە هەمان کاتدا بەهۆی یادی نەورۆز و پشوی بەهارە پرۆسەی خوێندن لە ئەم وڵاتە ڕادەوەستێت، بۆیە لە فەرمانێکی وەزاریدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە: خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان كە لە ئەم وڵاتە دەخوێنن، دەتوانن لەماوەی (2023/3/15 تاکو 2023/4/3) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".
وەزارەتەکە ، لە بڵاوکراوەکە، باسی ئەوەی کردووە: "ئەو ماوەیە وەک ماوەی مانەوە هەژمار ناکرێت".
بابهتی پهیوهندیدار
